بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی؛ "حەسەن ڕۆحانی" لەوە کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند: تەنیا سوورییەکان خۆیان دەتوانن سەبارەت بە داهاتوو و چارەنووسیان بڕیار بدەن و کەسی دیکە نابێ ڕێگای پێ بدرێ لە کاروباری ناوخۆیی ئەو گەلە خۆی وەربدات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە دانوستانەکانی ئاستانە و وتی: پرۆسەی ئاستانە بە پێچەوانەی دانوستانەکانی دیکەی هاوپێوەند بە قەیرانی سووریا لە دووی دووبەرەکی و ناکۆکی نانەوە لە نێوان لایەنە سوورییەکان نەبووە و نابێ.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا دەتوانێ چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا و تەنانەت قەیرانەکانی دیکەی ناوچەیش دەستەبەر بکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەیشی کردە بوونی تیرۆریستان لە سووریا و وتی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت داعش و گرووپەکانی سەر بە داعش دەبێ هەتا بنەبڕ کرانی یەکجارییان لە سووریا بەردەوام بێ.
حەسەن ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە پێی داگرت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بەرەنگاری کردەوە سەرەڕۆیانەکانی ڕژێمی زایۆنی بێتەوە کە ئاشتی و ئاسایشی هەموو جیهانی خستۆتە مەترسییەوە.
......
340